سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و پادشاش په‌سه‌ندی كرد
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌و شكسته‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌ری هات و له به‌ریتانیا به مێژوویی وه‌سف ده‌كرێت، ریشی سو‌ناک، سەرۆک وەزیرانی به‌ریتانیا له پشكی پارتی پارێزگاران وازی لە پۆستی سەرۆکایەتیی پارتەکەی هێنا و ده‌ستی له پۆستی سەرۆک وەزیران كێشایه‌وه‌و رادەستی رکابەرەکەی، شا چارڵز، پادشای ئه‌و وڵاته‌ش، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
رۆژی پێنجشەممە، 4ی تەمموزی 2024، زیاتر لە 46 ملیۆن کەس لە به‌ریتانیا، سکۆتلاند وێڵز و ئایرلاندی باکور مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ ئەوەی 650 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بۆ پێنج ساڵی دیکە هەڵبژێرن.
لە کۆی 650 کورسیی پەرلەمان، پارتی کرێكاران به سه‌رۆكایه‌تیی كه‌یر ستامه‌ر، (ئۆپۆزیسیۆن) 412 کورسیی هێناوە، بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 211 کورسیی زیادکردووە، پارتی پارێزگاران (حکومڕان) 121 کورسیی هێناوە، بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو 250 کورسیی لەدەستداوە.
چاودێران ده‌ڵێن كه گرانی و سستیی گەشەی ئابوری و خراپی خزمەتگوزاریی تەندروستی و ژێرخان، خەڵکیان لە پارتی پارێزگاران تووڕە کردبوو.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەرایییەکانیش، ریشی سو‌ناک دوا وتاری وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشکه‌شکرد و داوای لێبووردنی لە دەنگدەران کرد.
وتیشی: " ئەوەی لەتوانامدا بوو، کردم، بەڵام ئێوە ئاماژەیەکی روونتان داوە کە دەبێت حکومەتی شانشینی یەکگرتووە بگۆڕێت. بڕیاری ئێوە لە هەموو شتێک گرنگترە. گوێم لە تووڕەیی و بێهیوایی ئێوە بوو و بەرپرسیارێتیی ئەم دۆڕانە لەئەستۆ دەگرم، زۆر گرنگە دوای 14 ساڵ لە حکومەتدا، پارتی پارێزگاران خۆی بنیاتبنێتەوە."
دواتر سو‌ناک بەرەو کۆشکی بەکینگهام بەڕێکەوت. لەوێ شا چارڵزی سێیەم، پادشای بەریتانیای بیمی و دەسەڵاتی رادەست كرد، پادشاش ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و دواتر دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران دەدرێتە که‌یر ستامەر، سەرکردەی پارتی کرێكاران.
PM:02:49:05/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت