له جۆرجیا 120 هه‌زار منداڵی ساوا دزراون
ئیلین و ئانا
وێستگه‌نیوز، AFP-
ئیلین دیسادزێی خوێندكار له جۆرجیا له ساڵی 2022 دا سه‌یری تیك تۆكی كردووه كه له‌ناكاو پڕۆفایلی كچێك هاتووه‌ته به‌رده‌می به ناوی ئانا پانچولیدزییهوه كه به ته‌واوی له خۆی چووه.
چه‌ند مانگێك دواتر، دوای ئه‌وه‌ی قسه‌یان كرد و بوون به هاوڕێ، هه‌ردووكییان به جیا بۆیان ده‌ركه‌وت كه كاتێك كۆرپه بوون هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و دایك و باوكییان دایك و باوكی راسته‌قینه‌ی خۆیان نین، ساڵی رابردوو بڕیاریاندا پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بكه‌ن. پشكنینه‌كه ده‌ریخست كه ئه‌وان نه‌ك ته‌نها له یه‌ك ده‌چن، به‌ڵكو دووانه‌شن.
ئانا كه خوێندكاری ئینگلیزییه له زانكۆ به ده‌زگای هه‌واڵی فرانس پرێسی وتووه "منداڵییه‌كی خۆشم هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌موو رابردووهكهم هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بووه".
ئه‌و دوو خۆشكه یه‌كێكن له‌و ده‌یان هه‌زار منداڵه‌ی كه بوون به قوربانی بازرگانیكردن به منداڵان كه ده‌یان ساڵه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له جۆرجیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م بازرگانیكردنه كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسان و ئه‌و خێزانانه‌وه ئاشكرا كراوه كه به شوێن خزمه بێسه‌روشوێن بووهكانییاندا ده‌گه‌ڕێن، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆرپه‌كان له دایكهكانییان دزراون، زۆرێكییان پێیان وتراوه كه كه كۆرپه‌كانییان مردوون و دواتر به باوانێكی دیكه فرۆشراون له جۆرجیا و له ده‌ره‌وه‌ش.
رۆژنامه‌نووسان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی كۆرپه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 50 ساڵ هه‌بووه، ئه‌م كاره‌ش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كانی له دایكبوون و په‌رستاران و ده‌زگاكانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی منداڵه‌وه ئاسانكاری بۆ كراوه، ئه‌مانه یه‌كییان گرتووه بۆ دزینی كۆرپه‌كان له دایك و باوكییان، تۆماره‌كانی له دایكبوونی كۆرپه‌كه‌یان ساخته كردووه و له به‌رامبه‌ر پاره‌دا كۆرپه‌كانییان داون به خێزانێكی دیكه.
ئیلین و ئانا كه ئێستا ته‌مه‌نییان 19 ساڵه، رابردووه شاراوه‌كه‌یان دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرا كرد.
ئیلین كه خوێندكاری زانستی ده‌روونییه به فرانس پرێسی وتووه كه "به‌بێ ئه‌وه‌ی گومان بكه‌ین له‌وه‌ی ره‌نگه خوشك بین، بووین به هاوڕێی یه‌كتر، به‌ڵام هه‌ردووكمان هه‌ستمان به‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت له نێوانماندا هه‌یه".
هاوینی ساڵی رابردوو، دایك و باوكانی هه‌ردووكییان به جیا به كچه‌كانییان وت كه ئه‌وان كاتێك كۆرپه بوون هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه، دایك و باوكه‌كان ده‌مێكه‌یه ویستبوویان ئه‌وه‌یان پێبڵێن.
له‌و كاته‌دا بوو كه دوو خوشكه‌كه بڕیاریاندا پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بكه‌ن و ئه‌وه‌ش ده‌ریخست كه دووانه‌ن.
ئانا ده‌ڵێت: "كۆششم كرد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییه، بۆ په‌سه‌ندكردنی واقیعه نوێیه‌كه‌م، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماوه‌ی 18 ساڵه به‌خێوم ده‌كه‌ن دایك و باوكم نین".
وتیشی: "به‌ڵام هیچ هه‌ست به توڕه‌یی ناكه‌م، ته‌نها سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌م كه به‌خێوییان كردم، هه‌روه‌ها هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌م به دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێك له گۆشت و خوێنی خۆم".
پشكنینه‌كه‌ی ئیلین و ئانا به یارمه‌تی رۆژنامه‌نووس تامونا موسیریدزیهوه رێكخرا، تامونا په‌یجێكی فه‌یسبووكی هه‌یه كه ته‌رخان كراوه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و كۆرپانه‌ی كه له دایك و باوكی خۆیان دزراون.
په‌یجه‌كه زیاتر له 200,000 ئه‌ندامی هه‌یه، به‌و دایكانهشهوه كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌وه پێیان وتراوه كه كۆرپه‌كه‌یان به ماوه‌یه‌كی كورت دوای له دایكبوون گیانی له ده‌ستداوه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ره‌نگه كۆرپه‌كانییان له ژیاندا مابێتن.
موسیریدزی له ساڵی 2021 دا گروپێك داده‌نێت له هه‌وڵێكدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی كه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ویش كاتێك كۆرپه بووه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی كورت، ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌به‌لاحی فرۆشتنی كۆرپه ئاشكرا ده‌كات.
موسیریدزی ده‌ڵێت: "دایكه‌كان پێیان وتراوه كه كۆرپه‌كانییان به ماوه‌یه‌كی كورت دوای له دایكبوونییان گیانییان له ده‌ستداوه و له گۆڕستانی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا نێژراون".
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه "له راستیدا نه‌خۆشخانه‌كان هیچ گۆڕستانێكیان نه‌بووه، كۆرپه‌كانییان به شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌دزران و ده‌فرۆشران به‌و دایك و باوكانه‌ی كه كۆرپه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه".
باوانه نوێیه‌كان زۆرجار نه‌یانزانیوه كه هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی كۆرپه‌كان نایاساییه و چیرۆكی ساخته‌یان پێوتراوه سه‌باره‌ت به بارودۆخی كۆرپه‌كه.
مورسیریدزی به فرانس پرێسی وت كه "به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س به ته‌واوی ویژدانی خۆیانه‌وه ویستوویانه یاسا بشكێنن و كۆرپه‌یه‌ك بكڕن "، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به دووربگرن له لیسته درێژه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی.
مورسیریدزی ئاشكراشیكرد كه به‌ڵگه‌ی لایه كه له نێوان ساڵی 1950 ه‌وه بۆ 2006 لانیكه‌م 120,000 كۆرپه " له دایك و باوكییان دزراون و فرۆشراوان،" له ساڵی 2006 دا دوابه‌دوای رێوشوێنه‌كانی دژ به بازرگانیكردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی چاكسازیخواز میخێل ساكاشڤیلییهوه دواجار ئه‌و بازرگانییه‌ی له ناوچوو.
روونیشیكرده‌وه كه له جۆرجیا، باوانه نوێیه‌كان موچه‌ی چه‌ند مانگێكیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆرپه‌یه‌ك هه‌ڵبگرنه‌وه، هاوكات ئه‌و كۆرپانه‌ی كه به قاچاخ ده‌برێنه ده‌ره‌وه به 30,000 دۆلار ده‌فرۆشرێن.
لیا كۆركۆتادزی دایكه ناڕاستهقینهكهی ئیلین له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بڕیاریداوه كۆرپه‌یه‌ك هه‌ڵبگرنه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زانیویانه كه خۆیان ناتوانن منداڵییان ببێت.
كۆركۆتادزی به فرانس پرێسی راگه‌یاند كه "منداڵ هه‌ڵگرتنه‌وه له خانه‌كانی منداڵانی بێ دایك و باوك مه‌حاڵ بوو به‌هۆی لیسته درێژه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌وه".
له ساڵی 2005 دا ناسیاوێكی پێی وتووه كه كۆرپه‌یه‌كی شه‌ش مانگ هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه، كۆرپه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناوخۆیی بووه. كۆركۆتادزی وتی: "زانیم كه ئه‌مه ده‌رفه‌ته‌كه‌ی منه و رازیبووم".
وتیشی: "راسته‌وخۆ ئیلینییان هێنایه ماڵه‌كه‌مه‌وه. هه‌رگیز گومانی ئه‌وه‌م نه‌كردووه كه شتێك نایاسایی بووبێت".
چیرۆكی ئانا و ئیلین ئاوێنه‌ی دووانه‌یه‌كی دیكه‌یه، ئانا سارتانیا و تاكۆ خڤیتیا، كه به هه‌مان شێوه له كاتی له دایكبوونییاندا له یه‌كتر جیا كراونه‌ته‌وه و فرۆشراون به دوو باوانی جیاواز، چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه توانیویانه له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه یه‌كتری بدۆزنه‌وه.
به‌هۆی گروپه‌كه‌ی مورسیریدزییهوه له فه‌یسبووك، زیاتر له 800 خێزان یه‌كییان گرتووه‌ته‌وه.
حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی جۆرجیا چه‌ندین هه‌وڵییان داوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته و چه‌ندین كه‌سییان له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا ده‌ستگیر كردووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی جۆرجیا تاتۆ كوچاڤا به فرانس پرێسی وت " لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت " له دۆزینه‌وه‌كانی موسیریدزی، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتری نه‌دا.
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیری جۆرجیا ئیراكلی كۆباخیدزی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌دا وتی تیبیلیسی یه‌كێكه له رابه‌رانی جیهان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤدا.
PM:05:02:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 5412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت