له 1972 بۆ 2024 چۆن راستڕه‌وی توندڕه‌و له پارتێكی نهفرهتلێكراوهوه گۆڕا بۆ هێزێكی سیاسی؟
وێستگهنیوزـ
هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، پارتی گردبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی راستڕه‌وی توندڕه‌ی كرده هێزێكی سیاسی خاوه‌ن سه‌نگ و قورسایی له وڵات‌دا، ئه‌گه‌رچی له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه، نه‌یتوانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه گرنگترین ئه‌و وێستگه مێژووییانه‌یه كه ئه‌م پارته پێیدا تێپه‌ڕیوه و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی لۆپێنهوه بۆ زیاد له نیو سه‌ده‌یه كۆنترۆڵكراوه.
*ساڵی 1972، ژان ماری لۆپێن كه پێشتر له جه‌زائیر سه‌رباز بووه، پارته‌كه‌ی دامه‌زراندووه.
ژان ماری لۆپێن سه‌ربازی پێشوو له جه‌زائیر، به‌ره‌ی نیشتیمانی دامه‌زراند كه پارتێكی راستڕه‌وی توندڕه‌وه و له جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كان و ئه‌و فه‌ره‌نسیانه‌ی هاوكاری رژێمی فێچی-یان Régime de Vichy ده‌كرد پێكهاتبوو.
له ساڵی 1974، ژان ماری لۆپێن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسای كرد، به‌ڵام كه‌متر له سه‌دا یه‌كی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، دوو ساڵ دوای ئه‌وه، له پاریس له رێگه‌ی بۆمبه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كران.
*هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1981، لۆپێنی باوك نه‌یتوانی پشتگیریی پێویست به‌ده‌ستبێنێت. له‌و ساڵه‌دا نه‌یتوانی ژماره‌ی ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبینێت تاكو وه‌ك كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بكات، له‌و ساڵه‌دا فرانسوا میتێرانی چه‌پڕه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی برده‌وه. به‌ڵام له ساڵانی دواتردا، لۆپێن ورده ورده لایه‌نگرانی نوێی به‌لای خۆیدا راده‌كێشا.
*هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1986، به‌ده‌ستهێنانی یه‌كه‌م كورسی له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا.
ساڵی 1986 له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی فه‌ره‌نسا، پارته‌كه‌ی لۆپێن توانی یه‌كه‌م كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبێنێت.
ساڵی 1987 لۆپێن وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ وروژاندنی توڕه‌یی و سوكایه‌تیكردنی ره‌گه‌زپه‌رستانه دژ به جووله‌كه و هاوڕه‌گه‌زخوازان، چه‌ندین لێدوانی نه‌شیاوی دژ به پیاوه هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان دا، ئه‌وانه‌یان تووشی نه‌خۆشی ئایدز ببوون. ئه‌مه وایكردووه زۆرجار دووچاری كێشه‌ی یاسایی ببێته‌وه، وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له ده‌نگده‌ران پشتگیری خۆیان بۆ ده‌ربڕیوه.
*هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1988، ده‌رئه‌نجامی باشتر و تیشكخستنه سه‌ر ئیسلام و كۆچبه‌ران.
لۆپێن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له سه‌دا 14.4% ده‌نگه‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ده‌ستهێنا. ساڵی دواتر، واته 1989، پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وروپادا، له سه‌دا10% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
*هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1995، له باشور سێ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیان برده‌وه.
پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانی له باشوری فه‌ره‌نسا، توانی ئه‌نجومه‌نی سێ شاره‌وانی بباته‌وه، تۆڵۆن و ئاورانج و مارینیان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه بوو له‌سه‌ر گه‌شه و زیادبوونی لایه‌نگرانی.
*هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2002، لۆپێن توانی له‌به‌رده‌م جاك شیراكدا بگاته گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ره‌نسا.
لۆپێن له‌و ساڵه‌دا و له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، توانی 16.86% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبینێت، ئه‌وه‌ش به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جاك شیراك بڕواته گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سه‌رانسه‌ری فه‌ره‌نسای تووشی شۆك كرد و خه‌ڵكی ترسیان لێ‌نیشت ئه‌م پارته راستڕه‌وه توندڕه‌وه ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستبێنێت. هه‌ر بۆیه سیاسییه‌كانی چه‌پ و راست، كه‌وتنه هاریكاریكردنی یه‌كتر، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له لۆپێن بكه‌ن له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌ركه‌وێت، له‌و گه‌ڕه‌دا شیراك توانی له سه‌دا 80% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبێنێت.
*ساڵی 2008 لۆپێن به‌هۆی لێدوانه‌كانی سه‌باره‌ت به نازییه‌كان، سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، له‌گه‌ڵ راگرتنی جێبه‌جێنه‌كردنی سزاكه و غه‌رامه‌كردنی به بڕی 10 هه‌زار یۆرۆ، له پای ئه‌و لێدوانه‌ی كه وتی داگیركردنی نازیییكان بۆ فه‌ره‌نسا "تا ئاستێكی زۆر نامرۆڤانه نه‌بووه".
*ساڵی 2011 خاتوو مارین لۆپێن مهشغهڵهكه وه‌رده‌گرێت
مارین لۆپێن كچی ژان ماری لۆپێن، ده‌بێته سه‌ركرده نوێیه‌كه‌ی به‌ره‌ی نیشتیمانی، ئه‌مه دوای ئه‌و ماوه‌یه هات كه پارته‌كه له راپرسییه‌كاندا لاوازی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه ده‌بینی و كه‌وتبووه ژێر فشارێكی گه‌وره‌ی داراییه‌وه.
له ساڵی 2012، مارین لۆپین به‌شداری یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسای كرد و هه‌وڵه‌كانی شكستیهێنا. به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ساڵی 2014، پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانی، ده‌رئه‌نجامی زۆرباشی به‌ده‌ستهێنا و توانی 11 شاره‌وانی بباته‌وه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ساڵی 2015 ژان ماری لۆپێن باوكی دامه‌رزێنه‌ری پارته‌كه، له حیزب ده‌ركرا، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت هۆلۆكۆست به‌شێكه له جه‌نگی دووه‌می جیهانی، به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌وه ئه‌ندامێتی له حزب هه‌ڵپه‌سێردرا و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا كچه‌ی باوكی له حزب ده‌ركرد.
*ساڵی 2017 مارین لۆپێن بۆ جاری دووه‌م، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كاندید كرد، به‌ڵام له‌به‌رده‌م ئیمانوێل ماكرۆن شكستیهێنا.
دوای ئه‌وه، هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌یان لای جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی ده‌نگده‌ران، قبوڵكراوتر بێت، هه‌وڵیدا پارته‌كه دوورخاته‌وه له رابردووه رهگهزپهرهستییهكهی و دژه جوولهكهییهكهی. ساڵی 2018 مارین لۆێێن ناوی پارته‌كه‌ی گۆڕی بۆ گردبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی، ساڵی 2022 جۆردان باردیلای گه‌نج ده‌گاته سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه. له‌و ساڵه‌دا جۆردان باردێلای ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه یه‌كێك بوو له قوتابییه‌كانی مارین لۆپێن، ده‌بێته سه‌رۆكی پارته نوێیه‌كه گردبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی.
پارتی گردبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی، له مانگی حوزه‌یرانی 2024 پێشه‌نگی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌وروپا ده‌گرێت. باردێلا سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورپای كرد و توانی بۆڕی پارته‌كه‌ی ماكرۆن بداته‌وه. ئه‌مه وایكرد ماكرۆن داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژادنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان بكات و باردێلا كاندیدی پارتی گردبوونه‌وه‌ی نیشتیمانییه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران.
PM:04:51:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت