روسیا دوو نه‌خۆشخانه‌ی له كیێڤ كرده ئامانج و كوژراو و برینداری لێكهوتهوه
وێنە-AFP
وێستگه نیوزـAFP
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه روسیا دوو نه‌خۆشخانه‌ی له كیێڤ-ی پایته‌ختی ئۆكرانیا كردوه‌ته ئامانج، یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان تایبه‌ت بووه به منداڵان و له هه‌ردوو گورزهكهشدا ده‌یان كه‌س كوژراون و برینداربوون، هاوكات به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كردوه‌و به هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداریان زانیوه.
به‌پێی فرانس پرێس، گورزی یه‌كه‌می روسیا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان بووه‌و له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئۆكرانیا وتراوه كه 10 كه‌س كوژراون و 35ی دیكه‌ش برینداربوون.
به چه‌ند كاتژمێرێكیش دوای ئه‌و گورزه، روسیا بۆردومانی نهخۆخشانهیهكی دیكه‌ی كردوه‌و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س كوژراون و سیانی دیكه‌ش برینداربون.
وه‌ك فرانس پرێس به‌دواداچونی بۆ كردوه، ئه‌ندرێ یه‌رماك، سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئۆكرانیا له تۆڕی تهلهگهرام ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه گورزه‌كان له روسیاوه وهشێندراوهو دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانی كردوه‌ته ئامانج.
له لێدوانێكی پێچه‌وانه‌شدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا ده‌ڵێت ئه‌و زیانانه‌ی كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی موشه‌كی به‌رگریی ئاسمانیی ئۆكرانیاوه بووه‌و روسیا ته‌نها ئامانجه پیشه‌سازی و سه‌ربازییه‌كانی كردوه‌ته ئامانج، نه‌ك ناوه‌نده پزیشكییه‌كان.
ئه‌و هێرش و گوزرانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناره‌زایی لێكه‌وته‌وه‌و به‌ریتانیا به‌ئامانگرتنی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی له‌لایه‌ن روسیاوه به "ترسناك" وه‌سفكرد، هاوكات فه‌ره‌نسا راگه‌یاند: ئه‌و كارانه‌ی روسیا "بێسه‌روبه‌ره‌یه".
PM:02:59:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت