ماددەكانی بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان دیاریكرا
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراك و ماددەیەكی سەبەتەی شەشەم رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگهیاند: بە مەبەستی دابەشكردنی بەشەخۆراكی نوێ، كە سەبەتەی پێنجەمی ئەمساڵە لە ئەمڕۆوە دووشەممە بریكارەكانی خۆراك سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریكاری خۆراك و رادەستكردنی پارەی لیستی مانگی 6ی ئەمساڵ.
راشیگەیاندووە، ماددەكانی خۆراك بۆ هەر كەسێك پێكهاتوون لە (برنج 2.5 كیلۆ، زەیت 1 لیتر، شەكر 1 كیلۆ، لەتكەنۆك 500 گرام، نیسك 500 گرام) لەگەڵ (یەك قتو دۆشاوی 400 گرامی) لە سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراك.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشەخۆراكی سەبەتەی پێنجەم لەسەر لیستی بریكاری مانگی 6 دەدرێت و (برنج) بڕەكەی كەمكراوەتەوە لە 3 كیلۆوە بۆ 2.5 كیلۆ بۆ هەر كەسێك.
جەختیشی كردوهتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارد پارەکە بدات و چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.
PM:06:20:08/07/2024
ئهم بابهته 6260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت