سبه‌ینێ سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه
وێستگه نیوزـAFP
گابریال ئاتال، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ نامه‌ی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی راده‌ستی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا، چهپڕهوكان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، له‌وكاته‌ی كه ئه‌نجامی به‌رایی ئاماژه به پێشڕه‌ویی چه‌پڕه‌وه‌كان به‌سه‌ر هاوپه‌یمانی ماكرۆن و راستره‌وه‌كان ده‌ده‌ن، ئاتال-ی سه‌رۆك وه‌زیر رایگه‌یاندوه كه سبه‌ی به‌یانی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامادهییهشدا سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر ئه‌رك و فه‌رمانه‌كان ناچاری بكات، ئاماده‌یه له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه به‌منزیكانه یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاد له فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌ده‌چێت.
PM:11:32:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت