ئیسرائیل ئاگربه‌ستی تاكتیكی له غه‌ززه راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
دوای هۆشدارییه‌كه‌ی رێكخراوه فریاگوزارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زیادبوونی قه‌یرانی مرۆیی، سوپای ئیسرائیل ئاگربه‌ستێكی تاكتیكی له ناوچه‌كانی باشووری كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند تا بتوانرێت هاوكاری زیاتر بگه‌یه‌نرێته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جه‌نگ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه له ئه‌مڕۆوه ڕۆژانه بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی دیاریكراو له به‌شێكی باشووری كه‌رتی غه‌ززه پابه‌ندی ئاگربه‌ستێكی تاكتیكی ده‌بێت له چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگه‌نه ئه‌و شوێنانه.
سوپای ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، هه‌موو ڕۆژێك له كاتژمێر 8:00ی به‌یانییه‌وه بۆ 19:00ی ئێواره، ئاگربه‌ستی تاكتیكی له چالاكییه سه‌ربازییه‌كاندا ده‌كات به‌درێژایی رێگای ده‌روازه‌ی كه‌ره‌م ئه‌بوسالم به‌ره‌و رێگای سه‌ڵاحه‌دین له باكوور، به مه‌به‌ستی ڕێگه‌دان به گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و ئاگربه‌سته ته‌كتیكییه دوای زنجیره‌یه‌ك له گفتوگۆی دێت له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی بڕی هاوكارییه مرۆییه‌كانی ده‌نێردرێنه كه‌رتی غه‌ززه زیاتر بكرێن و بڕیاره‌كه‌ش تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
كاتێكی پێشتر دانیال هاگاری وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل دانی به‌وه‌دانا كه ئیسرائیل له سه‌ركه‌وتوونابێت له ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان كه له‌لایه‌ن گروپه فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه.
هاگاری له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "سه‌ره‌ڕای رزگاركردنی 4 بارمته. ده‌بێت ڕاشكاوانه بڵێین: ناتوانین له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، بگه‌ڕێنینه‌وه".
وته‌بێژه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "سوپا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و بارمتانه‌ی كه له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركراون".
AM:10:26:16/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت