دیارترین رووداوه‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی حاجییان له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا
وێستگه نیوزـ
وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ كۆتاییهات، به گوێره‌ی دواین ئامار كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی حاجییه‌كان بۆ هه‌زار و 301 حاجی به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌و ژماره‌یه، رێژه‌ی له 83%یان ئه‌و حاجییانهبوون كه بۆیان نه‌بووه حه‌ج بكه‌ن، واته به ڤیزای حه‌جكردن نه‌هاتوون، به‌ڵكو به ڤیزای گه‌شتیاری یان ڤیزای ساڵی هاتبوون، ئه‌مه وایكردبوو ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به شاری مه‌ككه و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌كانی حه‌ج له‌و شاره‌دا، رێگایه‌كی دوور و درێژ به پێ و له‌ژێر تیشكی گه‌رمی خۆره‌تاودا ببڕن و به‌شێكیان كه‌سانی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش بوون، هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆریان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 24 حوزه‌یرانی 2024، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند نزیكه‌ی 30 حاجی گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌و ژماره‌یه 29 كه‌سیان له رێگه‌ی ڤیزای ساڵ و موجامه‌له‌وه چوون بۆ حه‌ج.
له خواره‌وه گرنگترین رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی حاجییان له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا ده‌خه‌ینه روو:
1-24 ئه‌یلولی 2015: خراپترین كاره‌ساتی گیان له‌ده‌ستدان بوو كه حه‌ج به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی، تێیدا نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 300 حاجی، له‌كاتی رهجمكردنی شه‌یتان له مینای نزیك مه‌ككه گیانیان له‌ده‌ستدا. ئێران كه له‌و كاره‌ساته‌دا 464 هاوڵاتی خۆی له‌ده‌ستدا، خه‌تاكه‌ی خسته ئه‌ستۆی سعودیه، به‌و پێیه‌ی كاروباره‌كانی به شێوه‌یه‌كی باش و گونجاو رێكنهخستبوو.
2- 6 كانونی دووه‌می 2006: له ئه‌نجامی هه‌ره‌سهێنانی ئوتیلێك له ناوه‌ڕاستی شاری مه‌ككه 76 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. دواتر له 12 كانونی دووه‌می هه‌مان ساڵ، له كاتی دروستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ بۆ رهجمكردنی شه‌یتان، 364 حاجی گیانیان له‌ده‌ستدا.
3- 1ی شوباتی 2024: به‌هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و پاڵهپۆستۆوه له مینا 251 حاجی گیانیان له‌ده‌ستدا.
4- 5ی ئازاری 2001: له مینا 35 حاجی گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌وانه 13 حاجییان ژن بوون.
5- 9ی نیسانی 1998: به‌هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆوه، زیاد له 118 حاجی گیانیان له‌ده‌ستدا و 180 حاجی دیكه بریندار بوون.
6- 15 نیسانی 1997: له منیا و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێكی غاز له كه‌مپی نیشته‌جێبوونی حاجییه‌كان، 343 حاجی گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی هه‌زار و 500 حاجی دیكه برینداربوون.
7- 24 ئایاری 1994: له كاتی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی رهجمكردنی شه‌یتان، 270 حاجی گیانیان له‌ده‌ستدا، ده‌سه‌ڵاتداران هۆكاره‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ بوونی "ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی" حاجییه‌كان له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و رێوره‌سمه‌دا.
8- 2ی ته‌موزی 1990: دوای ئه‌وه‌ی له رێڕه‌وێكی مینا، سیستمی فێنككه‌ره‌وه تێكده‌چێت، پاڵه‌په‌ستۆ و پاڵپاڵێنێكی گه‌وره رووده‌دات، به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 426 حاجی گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌شی زۆریان خه‌ڵكی وڵاتانی ئاسیا بوون.
9- 31 ته‌موزی 1987: حاجییه ئێرانییه‌كان بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، كه‌تبوونه ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، هێزه ئه‌منییه‌كانی سعودیه به تووندی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان سهركوتكرد كه به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، بووه هۆی كوشتنی زیاد له 400 كه‌س، له نێویاندا 275 حاجی ئێرانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
10- 20 تشرینی دووه‌می 1979: سه‌دان چه‌كدار دزه ده‌كه‌نه ناو مزگه‌وتی ئه‌لحه‌رام و تێیدا خۆیان قایم ده‌كه‌ن و ده‌یان حاجییان وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌سه‌ركرد. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه و دواتر له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كان 153 كه‌س كوژران و 560 كه‌سی دیكه برینداربوون.
11- مانگی كانونی یه‌كه‌می 1975: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێكی غاز كه له یه‌كێك له چادره‌كانی نیشته‌جێبوونی حاجییه‌كان له نزك مه‌ككه ته‌قییه‌وه، نزیكه‌ی 200 حاجی گیانیان له‌ده‌ستدا.
PM:05:57:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1932
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت