روحانی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردن بۆ هه‌نگاوی سێیه‌م ده‌كات
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌خیتكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ خراپترین سیناریۆ له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردن بۆ هه‌نگاوی سێیه‌م و بژارده‌ی دیكه‌ش كرد.
له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ی ئابی 2019 پێشكه‌شیكرد، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران وتی: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی به‌شداربوی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه پابه‌ند نه‌بن به بهڵێنهكانیانهوه، ئه‌وا ئێران په‌نا بۆ چه‌ند بژارده‌یه‌ك ده‌بات كه ره‌نگه ئه‌وان به‌دڵیان نه‌بێت.
روحانی هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و وتی: راسته دانوستانه‌كان درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان نه‌گه‌نه ئه‌نجامێكی باش، هه‌نگاوی سێیه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبون به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌نێن، وتیشی:"جه‌نگێكی قورسمان له‌پێشه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین".
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئابوریی وڵاته‌كه‌شی، سه‌رۆك كۆماری ئێران دڵنیایی به خه‌ڵكی ئێران دا كه حكومه‌ت ده‌توانێت به‌رگری له ئابوریی نیشتمانی بكات و پلانی هه‌یه قۆناغ به قۆناغ باری سه‌رشانی ئێرانییه‌كان سوك بكات.
رۆژی هه‌ینی 27ی حوزه‌یرانی 2019 ئێران و وڵاتانی ئه‌وروپای به‌شدار له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له ڤیه‌ننا-ی پایته‌ختی نه‌مسا كۆبونه‌وه و نه‌یانتوانی داواكارییه‌كانی ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن كه تایبه‌ت بوو به پاراستنی تاران له‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی.
نێردراوی ئێران بۆ كۆبونه‌وه‌كه رایگه‌یاند كه وڵاتانی ئه‌وروپا هیچیان له هه‌گبه‌دا نه‌بووه و ئامانجیان له كۆبونه‌وه‌كه ئه‌وه بووه ئێران رێژه‌ی رێگه‌پێدراو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تێ نه‌په‌ڕێنێت.
ررۆژی دووشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2019، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی بڕی یۆرانیۆمی كهمپیتێنراو له عه‌مباره‌كانی وڵاته‌كه‌یدا، رێژه‌ی رێگه‌پێدراوی تێپه‌ڕاندوه.
ئاژانسه‌كه ئاشكرایكرد كه بڕی یۆرانیۆمی كه‌م پیتێنراو گه‌یشتوه‌ته 205 كیلۆگرام، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا بڕی 202.8 كیلۆگرام وه‌ك كه‌مترین ئاست بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئێران دیاریكراوه.
رۆژی دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ،ـ سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژووی له‌سه‌ر بڕیارێك كرد كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا، دوپاتیشیكرده‌وه كه رێگه‌ناده‌ن تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، به‌ڵام وتیشی كه واشنتن هه‌وڵی شه‌ڕ نادادت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تاران بگاته رێككه‌وتن.
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد، به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه كشایه‌وه و له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران.
PM:08:28:01/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت