كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی: به‌رپرسانی ئه‌مریكا و نه‌وه‌یه‌كی خامه‌نه‌ئی به‌نهێنی له هه‌ولێر كۆبونه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، به‌مدواییه زنجیره كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له‌نێوان وه‌فدێكی ئێران و چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی نه‌وه‌یه‌كی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چووه.
كه‌ناڵی
i24newsی ئیسرائیل له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به نهێنی وه‌سفیكردون، بڵاویكرده‌وه: كۆبونه‌وه‌کە هه‌فته‌ی رابردوو له هۆتێلێكی هه‌ولێر-ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چووه و له‌وكاته‌شدا وه‌فدێك له به‌رپرسانی سعودیه له هۆتێله‌كه بوون، به‌ڵام دواتر وه‌فده سعودییه‌كه بۆ شوێنێكی دیكه گواستراونه‌ته‌وه و له شوێنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان به‌رپرسانی ئێران و ئه‌مریكا دوورخراونه‌ته‌وه.
به‌پێی كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه، وه‌فده‌كه‌ی ئێران له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن خامه‌نه‌ئی، یه‌كێك له نه‌وه‌كانی عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران سه‌رۆكایه‌تیی كراوه و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سوپای پاسداران و كه‌سایه‌تیی دیكه‌ی ئێران و ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له عیراقیش یاوه‌ریی نه‌وه‌كه‌ی خامه‌نه‌ئیان كردوه.
كه‌ناڵه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت كه سه‌رچاوه نهێنییه‌كانی نه‌یتانتوانیوه ورده‌كاری و زیانیاریی زیاتریان سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێت، هاوکات ئاشکراشی نەکردوە وەفدەکەی ئەمریکا لە کێ پێکهاتووە و چ بەرپرسێکی تێدابووە.
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر تاران‌دا، گرژییه‌كی زۆر كه‌وته نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی به‌ره‌و كه‌نداوی عه‌ره‌ب بجوڵێنێت.
دوای كشانه‌وه‌كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئێران دانوستان بكات، به‌ڵام عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختیانكرده‌وه كه ده‌بێت پێش دانوستان سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌یان لاببرێت.
گرژییه‌كان زیاتر په‌ره‌سه‌ی سه‌ند به‌تایبه‌ت له 20ی حوزه‌یرانی 2019 و ئه‌وكاته‌ی كه ئێران فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكای تێك‌شكاند، ئێران ئه‌مریكای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه فڕۆكه‌كه‌ی سنوری ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی به‌زاندوه و ئه‌مریكاش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه فڕۆكه‌كه له سنوره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا سوڕاوه‌ته‌وه.
AM:11:00:10/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت