به‌ریتانیا كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی دیكه ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌كات
کەشتییەکی جەنگیی بەریتانی-وێنە گێتی
وێستگه نیوزـ
دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران كه له‌پای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كه‌ی كردبوی، به‌ریتانیا به‌نیازه كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ته‌موزی 2019، كه‌ناڵی سكای نیوز-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه شانشینه یه‌كگرتوه‌كانی به‌ریتانیا به‌نیازه بونی سه‌ربازیی خۆی له ئاوه‌كانی كه‌نداو پته‌وتر بكات و دووه‌م كه‌شتیی جه‌نگیی خۆی ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب و نزیك ئێران بكات.
به‌پێی كه‌ناڵه‌كه به‌پرسانی له‌نده‌ن به‌نیازن له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كه‌شتیی جه‌نگیی ئێچ ئێم ئێس ده‌نكان و كه‌شتیی بۆردومانكهری جۆری 45 ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو بكه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییه راهێنانه‌كانی خۆی له ئاوه‌كانی ده‌ریاری ره‌شدا ته‌واو كردوه.
له چه‌ند رۆژی رابردودا كه‌شتییه‌كی نهوتگوازهرهوهی ئێران له گه‌روی جه‌به‌ل تارق له ئیسپانیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و له‌وكاته‌شه‌وه ئێران كه‌وتوه‌ته هه‌ڕه‌شه و داوای ئازادكردنی كه‌شتییه‌كه‌ی ده‌كات.
PM:02:55:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت