روحانی بۆ ئه‌مریكا: ئه‌گه‌ر یۆرانیۆم خراپه، بۆچی خۆتان دهیپیتێنن
ترەمپ و روحانی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه كه پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ وڵاته‌كه‌ی خراپ و بۆ ئه‌وانی دیكه‌ش باش بێت.
له وتارێكدا حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبونه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌بێت، روی له ئه‌مریكاش كرد و وتی: ئه‌گه‌ر یۆرانیۆم خراپه، بۆچی خۆتان دهیپیتێنن؟
سه‌رۆك كۆماری ئێران راشیگه‌یاند: ئه‌و قسهوقسهڵۆكهی باس له‌وه ده‌كه‌ن سزاكان كێشه‌ی بۆ ئابوریی ئێران دروستكردوه، "ناڕاست و چه‌واشه‌كارییه".
وتیشی: هه‌ركات ئه‌مریكا سزاكانی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگرت و داوای لێبوردنی كرد و پابه‌ندبوو به رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015، ئه‌وا دۆخه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت.
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
PM:12:55:10/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت