هەپەگە: تۆڵەی سێ شەهیدەکەی ئامێدی لە تورکیا دەکەینەوە

‌چەند گەریلایەکی هەپەگە

وێستگه‌ نیوز ـ
ناوەندی بڕیاردانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، سوپای تورکیا بە ئەنقەست هێرش بۆسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات و ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڵەی سێ شەهیدەکەی ئامێدی لە تورکیا دەکەنەوە.

ناوەندی بڕیاردانی هەپەگە راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی 14ی ئەم مانگەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی ئامێدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی چالاکی گەریلاکانەوە سوپای تورکیا گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە بۆیە دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە خەڵکی مەدەنی بکاتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەوڵەتی تورکیا بە ئەنقەست هێرش دەکاتەسەر خەڵکی مەدەنی و دەیەوێت لەو رێگەیەوە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بترسێنێت، هەروەک لە راگەیاندنەکانیشدا هاووڵاتیانی مەدەنی بە گەریلا لەقەڵەمدەدات.

لە راگەیەنراوەکەی ناوەندی بڕیاردانی هەپەگەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەرکی هەر هێزێکی نیشتمانپەروەرە تۆڵەی سێ شەهیدەکەی ئامێدی لە تورکیا بکەنەوە و نەیەڵن خوێنیان بە فیڕۆ بچێت".

جێی ئاماژەیە، رۆژی چوارشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2018، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنورەکانی گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحیەی سەرسنگ لە قەزای ئامێدیان بۆردومان کرد و بەوهۆیەشەوە سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی دلۆڤان ساڵح و ئیسماعیل قەبلان و رەمەزان محەمەد گیانیان لەدەستدا.

هــ. ر


PM:01:46:16/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو