وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان: به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرومۆر نزیكه‌ی 2500 مێگاوات كاره‌با كه‌م بووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرومۆر نزیكه‌ی 2500 مێگاوات كاره‌با كه‌م بووه‌وه.
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارییه‌كدا بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با رایانگه‌یاند كه "به‌هۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرومۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راوه‌ستاوه".
وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سرووشتییه‌كان ده‌ڵێن: "به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 2500 مێگاوات كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه "ستافی هه‌ردوو وه‌زارره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانیان له هه‌وڵدان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با".
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر له سنووری قادر كه‌ره‌م.
PM:07:38:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت