ئاژانسی فورات نیوز: هه‌په‌گه له برادۆست په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای توركیای دا
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه، رایگه‌یاند، له ناوچه‌ی برادۆستی هه‌رێمی كوردستان چالاكییه‌كیان دژی سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای توركیا ئه‌نجامداوه‌و 15 چه‌كداریان كوشتووه.
ئاژانسی فورات نیوزی نزیك له هەپەگە راگەیەندراوێکی گەریلاکانی بڵاوکردوەتەوە کە تیایدا دەڵێت: رۆژی 21ی ئایاری 2018، هێزه‌كانیان له دژی سه‌ربازانی سوپای توركیا كه له‌سه‌ر گردی ئه‌ڤدلكۆفیی هه‌رێمی برادۆست بوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.
ده‌شڵێت: "هێزه‌كانمان به لێدانی گورزی كوشنده، چوونه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن و گورزی توندیان له زۆر سه‌نگه‌ری دوژمن دا و تێكیانشكاندن".
ئاژانسه‌كه له ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه: "له‌م چالاكییه‌دا ئه‌فسه‌رێك به ناوی حه‌سه‌ن عه‌لی و 14 سه‌ربازی دوژمن كوژران، هێزه‌كانمان كه به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی چوونه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن، چه‌كێكی بی كه‌ی سی و جیهازێكی راگه‌یاندنیان له‌سه‌ر ته‌رمه‌كانی دوژمن هه‌ڵگرته‌وه و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیشیان له‌ناوبردووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژی رابردوو كۆمه‌ڵێك وێنه بڵاوكرانه‌وه كه تیایدا ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی توركیا چوونه گوندی به‌رمیزه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی سیده‌كان و له ماڵی موختاری گونده‌كه به‌ربانگیان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و چه‌ند رۆژێكه وێنه‌كان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه.
هــ. ر
AM:09:29:04/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 13980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت