هه‌په‌گه‌: گه‌ریلاكانمان حه‌وت سه‌ربازی توركیایان كوشت

‌گەریلاکانی هەپەگە لە کاتی شەڕکردنیان لەگەڵ سوپای تورکیا

وێستگه‌ نیوز ـ
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، گەریلاکانییان لە گەڤەر، شەمزینان، باگۆک و خارپێت، له‌ چه‌ند چالاكیه‌كدا كه‌ دژی سوپای تورکیا ئه‌نجامیاندا حەوت سەرباز و ئەندامی تیمی تایبەت کوژران.


ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی ئایاری 2018، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکانییان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی ئاشکراکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە به‌وه‌دراوه‌: "هێزەکانمان دوێنێ کاتژمێر 12:10 خولەکی شەو گەریلاکانمان لەدژی بارەگای سوپای تورک لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا، سوپای تورک پاش ئەو چالاکییە ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەکەدا دەستپێکرد و شەڕێک لەنێوان گەریلاکانمان و سوپای تورک روویدا، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی تیمە تایبەتەکانی سوپای تورکیا کوژران و هەشت ئەندامی دیکەیان برینداربوون، لەو شەڕەدا دوو لە هەڤاڵانی ئێمەش کە قارەمانانە شەڕیان کرد شەهدیبوون".

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هەپەگە راشیگەیاند: "نیوەشەوی رابردوو کاتژمێر 12:10 خولەک گەریلاکانی یەژاستار لەسەر گردی هارونی سەربە شەمزینان دوو چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەشدا دوو سەربازی سوپای تورکیا کوژران".

هەروەها، هاتووە: "25ی ئایاری 2018، کاتژمێر 2:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ لە دەوروبەری گەڤەری سەربە جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا".

هەپەگە، ئاشکرایکردووه‌: "هه‌ر 25ی ئایار کاتژمێر 7:10 خولەکی ئێوارە لەسەر رێگای چەولیگ بۆ خارپێت چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە پێگەکان و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای تورک درا، ژمارەی کوژراو  و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا".

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: "لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستادا، گەریلاکانمان 25ی ئایار کاتژمێر 6:00 ی پاشنیوەڕۆ لە دەوروبەری باگۆک چالاکییەکیان لەدژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا".

هــ. ر


PM:06:12:27/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو