فورات نیوز: له‌شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێی برادۆستدا 15 سه‌ربازی توركیا كوژراون

‌گەریلاکانی پەکەکە لە کاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سوپای تورکیا

وێستگه‌ نیوز ـ

ئاژانسی فورات نیوز-ی نزبك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌، رایگه‌یاند، له‌ شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێی ناوچه‌ی برادۆستی نێوان سوپای توركیاو گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌، 15 سه‌ربازی توركیا كوژراون.


ئاژانسه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 10ی ئایاری 2018، گەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە و یەكینەكانی ژنی ئازاد - یەژا ستار لە هه‌شت قۆڵەوە چالاكییەكی گەورەیان لە دژی هێزەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی برادۆست ئه‌نجامدا.

ئه‌وه‌شی بڵاویكردەوە: "لە چالاكییەكەدا لایەنی كەم 15 سەرباز كوژران و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون، سوپای توركیاش كوژراو و بریندارەكانی خۆی لە رێگەی جەردەوانەكان (جاشەكان) لە هەرێمەكە گواستوەته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی وتووه‌، لە دوای چالاكییەكە فڕۆكەجەنگییەكانی سوپای توركیا چوار جار بۆردومانی خاڵەكانی نزیك سەربازەكانی خۆیان كردووه‌ لەسەر گردی لێلیكان، سەرچاوە و شایەتحاڵانی هەرێمەكە رایانگەیاند، "كە سوپای توركیا لە دوای چالاكییەكە، بە هاوكاریی جەردەوانان (جاشەكان) تەرمەكانی خۆیان لە هەرێمەكە بردوه‌تەوە".
 
فورات نیوز له‌ زاری شایەتحاڵانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی گواستووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئەوان بینیویانە 15 تەرمی سەربازان و حه‌وت سەربازی بریندار لە مەیدانەكە هەڵگیراونەتەوە.

به‌ڵام تا ئێستا هه‌په‌گه‌ له‌و رووه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

هــ. ر


AM:10:04:11/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 5604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو