ئیشپێكه‌رێكی موه‌لیده‌ له‌ سلێمانی خۆی خنكاند

‌هێشتا خۆکوشتن لە ناوگەنجاندا بەردەوامی هەیە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

له‌ گه‌ڕه‌كی تووی مه‌لیكی شاری سلێمانی، ئیشپێكه‌رێكی موه‌لیده‌ به‌ خنكاوی له‌ ژووره‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانیش ئاشكرایده‌كات، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ كێشه‌ی هه‌بوه‌و خۆی خۆی خنكاندووه‌.


نه‌قیب سەركەوت ئەحمەد، بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: سەرلەبانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی تشرینی دووه‌می 2018، لە رووداوێك ئاگاداركرانەوە كە كەسێك لەناو ژوورێكدا خۆی هەڵواسیوە، دوای گەیشتنی تیمەكانی پۆلیس دەركەوت كە جەستەی كەسەكە بە پەت هەڵواسراوە.

وتیشی: "ئه‌و هاوڵاتیه‌ گه‌نجێكی كورده‌ له‌ دایكبووی 1998ه‌،  بەپێی لێكۆڵینەوەكانمان بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ كێشه‌ی هه‌بووه‌، بۆیه‌ خۆی خۆی خنكاندووه‌.

راشیگه‌یاند: "ئه‌و گه‌نجه‌ ئیشپێكەری یەكێك لە موه‌لیدە ئەهلییەكانی گەڕەكی تووی مەلیكی شاری سلێمانی بووە و ئەمشەو لەلای موه‌لیدەكە بووە، هەر لەناو ژووری موه‌لیدەكەشدا تەرمەكەی دۆزراوەتەوە، لێكۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە".


AM:11:42:05/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 6992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو