كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
وێستگه نیوز ـ
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكردووه‌ته‌وه، کچێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "لە ماوەی رۆژانی رابردوو کچێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی سەردەست بە ناوی نادیا خدرپور، کچی عەلی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
ئه‌وه‌شی وتووه: ئەو کچە ته‌مه‌ن 18 ساڵە بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ نۆ ژن و کچ لە کوردستان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هــ. ر
PM:02:28:25/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 13868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت