رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. كچێكی 15 ساڵان خۆی خنكاند
خۆ کوشتن لە ناو گەنجاندا پەرەی سەندووە
وێستگه نیوز ـ
کچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵانی خەڵکی شاری بانە له رێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكردووه‌ته‌وه: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی حوزه‌یرانی 2018، کچێکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێكخراوه‌كه ناسنامەی ئەو کچە تەمەن 15 ساڵانەی به‌ناوی سروە رەحیمی، دانیشتووی گەڕەکی فەرهەنگیانی بانە راگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە تەمەن 15 ساڵانە بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تی و لە رێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هــ. ر
PM:05:42:03/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 11984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت