ژنێكی گه‌نجی رۆژهه‌ڵات به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خۆی خنكاند
وێستگه نیوز ـ
ژنێکی گەنجی خەڵکی سایین قەڵا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و چەند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش پیاوێکی خەڵکی ئورمیە خۆی کوشتووە.
بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە 30ی ئه‌یلولی 2018، ژنێکی گەنج بە ناوی "م، س” لە سایین قەڵا هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی هاتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ژنێکی گەنجی تەمەن 20 ساڵ و دانیشتووی قانزاڵی، بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووش پیاوێکی 40 ساڵ لە حورمیە بە هۆی هەژاریه‌وه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
هــ. ر
AM:09:17:01/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 13020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت