ژنێكی تهمهن 30 ساڵ بههۆی كێشه لهگهڵ هاوسهرهكهی خۆی كوشت
وێستگه نیوز ـ
ژنێکی لاوی خەڵکی ئیسلام ئاوای رۆژئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویكردهوه: رۆژی چوارشەممە 19ی ئهیلولی 2018، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی ناوتەنگی خان مەنسووری، سەر بە شاری ئیسلام ئاوای رۆژئاوا و دانیشتووی پارێزگای خوزێستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن 30 ساڵە موژدە عەزیمی، راگەیندراوە کە لە رێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موژدە بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هــ. ر
AM:11:20:20/09/2018
ئهم بابهته 20824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت