وەرگرتنی پارەی ئاو بەپێی پێوەر دەستپێدەكات

‌وەرگرتنی پارەی ئاو بەپێوەری میکانیکی دەستپێدەکات

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەستپێكردنی خوێندنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان رادەگەیەنێت، هەر ماڵێك پێوەرەكە نەبەستێت غەرامە دەكرێت بە بڕی 100 هەزار دینار.


ئامانج جەلال، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "لە 1ی تەمموزەوە خوێندنەوەی یەكەمی پێوەری ئاوی ماڵان دەستی پێكردووە و لە سەرجەم گەڕەكەكان تیمەكان دەگەڕێن بۆ خوێندنەوەی پێوەرەكە و لە كاتی داهاتوودا، كە خوێندنەوەی دووەم دەستی پێكرد بەپێی بڕی ئاوی بەكارهێنراو پارەی ئاو لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت".

ئامانج جه‌لال وتیشی: "زۆربەی ماڵەكان لە سلێمانی پێوەری ئاویان بەستووە و هەر كەسێك-یش نەیبەستووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكات بۆ بەستی پێوەرەكە، چونكە ئەگەر لەماوەی خوێندنەوەی یەكەم نەیبەستن بڕی 100 هەزار دینار غەرامە دەكرێن و بۆ خوێندنەوەی دووەم غەرامەكە زیاد دەكات بۆ 200 هەزار دینار".

ئه‌وه‌شی وت: "هەژماكردنی پارەی ئاو بەپێی مەتر سێجای بەكارهێنانی ئاوە، كە چەندێك بەكاربهێنرێت بەو بڕە پارەی لێ‌ وەردەگیرێت".


PM:09:33:11/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو