به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌رێم له‌ باره‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان هۆشداری ده‌دات

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت لەماوەی دوو مانگدا سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێم پێوەری ئاو لە ماڵەکانیاندا ببەستن.


مەسعود کارەش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەسەدا 60ی خەڵکی کوردستان پێوەری ئاویان لە ماڵەکانیان بەستووە و دەبێت لە دوو مانگی داهاتووشدا لەسەدا 40 کەی دیکە ئەو پێوەرە ببەستن".

روونیشیکردەوە لە رێگەی سێ کۆمپانیاوە کارەکانی پێوەری ئاو لە هەرێم دانراوە و دادەنرێت، لە هەولێر و دهۆک یەک کۆمپانیا، سلێمانی کۆمپانیایەک و بۆ گەرمیان و راپەرین و هەڵەبجەش کۆمپانیایەکی دیکە دانانی پێوەری ئاوی ماڵانی لە ئەستۆیە و لە ئێستادا کارەکانی کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی جەختی لەوەش کردەوە، پاش دوومانگی دیکە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە پابەندی ئەو رێنماییە نەبن.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا پێدانی ئاو بە هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان بە بێ پێوەر بووە و هیچ یاسایەکی تایبەت بۆ رێژەی بەکارهێنانی ئاو دیاری نەکراوە.

هــ. ر


PM:01:36:25/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 6414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو