هۆشداری ده‌درێته ئه‌و ماڵانه‌ی پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه
ماوەی ساڵێکە پێوەری ئاوی ماڵان لە هەرێم دانراوەو نەخراوەتەکار
وێستگه نیوز ـ
به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای جونون ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كاره‌كانی پێوه‌ری میكانیكی ئاو له شاری سلێمانی به‌ره‌و ته‌واوبون ده‌چن و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌وانه‌ی پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانیانه‌وه كه كاری دانانی پێوه‌ر ده‌كه‌ن، پێوه‌ره‌كانیان ببه‌ستن تا تووشی كێشه نه‌بن.
هۆشیار عه‌لی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای جونون به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاره‌كانی پێوه‌ری میكانیكی ئاو له شاری سلێمانی به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چن و ستافی كۆمپانیا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه تا به زووترین كات پێداچوونه‌وه به ته‌واوی پێوه‌ره‌كان بكرێت به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون بۆ خوێندنه‌وه و كه‌وتنه كاری پێوه‌ره‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی لیژنه‌كانیان رۆژانه سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی شار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه كاره‌كان ته‌واو بكه‌ن، له ئێستاشدا كاری خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان دراوه‌ته كۆمپانیای گرنگ كه بڕیاره له مانگی نیسانه‌وه كاری خوێندنه‌وه‌ی ئاوی ماڵان ده‌ست پێ بكات.
وتیشی: "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی تا ئێستا پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه، هاوكاری ستافه‌كانی كۆمپانیا و لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه، له رێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه پێوه‌ره‌كانیان ببه‌ستن، به پێچه‌وانه‌وه له دوای ته‌واوبونی ئه‌و كاته‌ی كه حكومه‌ت دایناوه بۆ خوێندنه‌وه، خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له هه‌ر رێكارێك كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر".
هــ. ر
PM:08:56:11/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 9182
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت