هۆشداری ده‌درێته‌ ئه‌و ماڵانه‌ی پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه‌

‌پێوەری ئاوەکان هێشتا کاریان پێ ناکرێت

وێستگه‌ نیوز ـ
كۆمپانیای جونۆن كە كاری دانانی پێوەری ئاو لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەكات، هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لە بەستنی پێوەرەكانیان تا غەرامە نەكرێن.


هۆشیار عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمپانیای جونۆن رایگەیاند، بەمەبەستی دانانی پێوەری ئاو، لە ئێستادا ستەفەكانی سەر بە كۆمپانیای و ستافە هاوبەشەكانی دیكە لە ناو شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەر دەستیان بە دانانی پێوەری ئاو كردوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لە ناو شاری سلێمانی بەشێكی كەم لە هاوڵاتیان پێوەریان دانەناوە، ئەو ماڵانەشی كە پێشتر پێوەریان نەبەستووە، ئێستا لە رێگەی ستافەكانی كۆمپانیا پێوەرەكانیان بۆ دەبەسترێت و رۆژانە تیمەكان بە گەڕەكە جیاوازەكانی شار دەگەڕێن بۆ دانانی پێوەر.

وتیشی، "دانانی پێوەر خزمەتگوزاریەكە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان، بۆ ئەوەیە تا ئاو بە یەكسانی بەسەر هاوڵاتیان دابەش بكرێت، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان هاوكاری ستەفەكانی كۆمپانیا بكەن بۆ بەستنی پێوەر، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە هەر غەرامەیەك كە رووبەڕوویان ببێتەوە".

هــ. ر


AM:09:21:15/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 7994 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو