یەپەگە ھێرشێكی توركیای لە عەفرین تێكشكاند


وێستگه‌ نیوز ـ
یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شەڕڤانان ھێرشێكی سوپای توركیایان بۆسەر شارۆچكەی جندرێسی عەفرین تێكشكاند.


ئاژانسی ھاواری نزیك لە یەپەگە رایگەیاند: "ئەمڕۆ سوپای توركیا ھێرشێكی بەرفراوانی بۆ سەر شارۆچكەی چندرێس دەستپێكرد، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، لە رووبەڕوو بوونەوەیەكی سەختدا ھێرشەكەی توركیایان تێكشكاند".

بەگوێرەی ئەو ئاژانسە: "دوای تێكشكاندنی ھێرشەكە، توركیا ناوەندی جندرێسی بۆردوومان كردووە".

ئەمڕۆ 38 رۆژە ھێرشی توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامە و بە گوێرەی دوایین ئاماری ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین زیاتر لە 150 كه‌س شەھیدبوون و نزیكەی 700 كەسی دیكەش برینداربوون.

سوپای توركیا لە 21ی كانوونی دووه‌می 2018، له‌ ژێر ناوی‌ "ئۆپراسیۆنی‌ چڵه‌ زه‌یتون" ھێرشی بۆسەر عەفرین دەست پێكرد، جگە لە سوپای ئەو وڵاتە میلیشیای سوپای ئازادی سوریای سەر بە توركیا بەشداری لە ھێرشەكەدا دەكات.

هــ. ر


PM:01:09:26/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 3634 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو