له شهرای عهفرین 23 سهربازو چهكداری سوپای توركیا كوژران
وێستگه نیوز ـ
شەرڤانان لە بەردەوامی بەرەنگاریی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان، ئەمڕۆ یهكشهممه چوار هێرشی سوپای تورکیا و ئەو گروپە چەکدارانەیان بۆ سەر ناوچەی شەرای عەفرین تێکشکاند و بەوهۆیەشەوە 23 سەرباز و چەکداری تورکیا کوژران.
ئەمڕۆ سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان لە کاتژمێر شهشی سەرلەبەیانییەوە تا کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ، چوار جار هێرشیان کردوەتە سەر گوندەکانی دێرسوان، عەرەب وێران و گردی شیمشەک لە ناوچەی شەری عەفرین.
بەپێی ئەوەی ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، شەڕڤانان هەر چوار هێرشەکەی سوپای تورکیا و ئەو گروپە چەکدارانەیان بۆسەر ئەو ناوچانەی شەرا تێکشکاندووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو شەڕانەدا و ئەوەندەی بۆ شەڕڤانان روونبووەتەوە، 23 سەرباز و چەکداری تورکیا کوژراون.
هەر ئەمڕۆ شەڕڤانان لە ناوچەی شەرای عەفرینەوە هێرشیان کردبووە سەر بنکەیەکی سوپای تورکیا لە عەزاز و بەوهۆیەوە چوار تانکی تورکیا و شوێنی تۆپهاوێژەکان تەقێنراونەتەوە و بەلانیکەمیشەوە چوار سەربازی تورکیا لەو هێرشەی شەڕڤاناندا کوژراون.
هــ. ر
PM:11:58:11/02/2018
ئهم بابهته 16258
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت