لە نزیک گوندی خەلیل لە عەفرین شهڕڤانان سێ زرێپۆشی تورکیایان تێکشکاند
هێرش و لهشكركێشی توركیا بۆ سهر عهفرین بهردهوامه
وێستگه نیوز ـ
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بڵاویکردەوە، شەڕڤانان لە بەردەوامی بەرەنگاریی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکاندا سێ زرێپۆشی تری سوپای تورکیایان لە عەفرین تەقاندەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ههینی 2ی شوباتی 2018، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی خەلیل لە ناوچەی شییە لە عەفرین، شەڕڤانان هێرشێکیان کردووەتە سەر هێزەکانی تورکیا و چەکدارەکانی.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەو هێرشەی شەڕڤاناندا دوو زرێپۆش و ئۆتۆمبێلێکی تری سەربازیی تورکیا تێکشکێنراون.
ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ڤیدیۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی تری سوپای تورکیا لە ناوچەی راجۆ لەلایەن شەڕڤانانەوە بڵاوکرایەوە.
گوندی خەلیل یەکێکە لە گوندەکانی عەفرین کە ماوەی 14 رۆژە لە سنووری ئەو گوندەدا چەندین پێکدادانی قورس لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا و چەکدارەکانیدا روویانداوە.
شەڕڤانان رۆژی 30ی کانوونی دووەمی 2018 ڤیدیۆیەکی تری شەڕی شەڕڤانەکانیان لە گوندی خەلیل بڵاوکردەوە، کە هێرشێکی مووشەکی بوو بۆسەر بنکەیەکی سوپای تورکیا.
سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاته لە رۆژی 20ی کانوونی دووەمی 2018وە هێرشی کردووەتە سەر کانتۆنی عەفرین و لەو کاتەوە تا ئێستا چەندین شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا لە سنوورەکانی ئەو کانتۆنەدا روویانداوە.
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی شەڕڤانان، تا ئێستا زیاتر لە 37 تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورکیا لەلایەن شەڕڤانانەوە تەقێنراونەتەوە و 781 سەرباز و چەکداری تورکیاش کوژراون.
لە بەرامبەریشدا 77 شەڕڤان و 104 هاوڵاتی شەهیدبوون و 156 هاووڵاتیی تریش برینداربوون.
هــ. ر
PM:11:50:02/02/2018
ئهم بابهته 5918
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت