به‌رهه‌م ساڵح: پێویسته به‌جددی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانه‌كانی ئێستا بكرێت
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری جه‌ختی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد كرده‌وه، راشیگه‌یاند كه پێویسته به‌جددی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه و قه‌یرانه‌كانی ئێستا بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2018/2/20 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له ڕامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌غدا و سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری و رووداوه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
له دیدارێكدا باس له كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای گفتوگۆ و له یه‌كگه‌یه‌شتن.
هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه كه پێویسته مافه ده‌ستووریه‌كانی گه‌لی كورد پارێزراو بێت و بژیوی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێت و تێكه‌ڵ به كێشه سیاسییه‌كان نه‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی ھه‌رێم ھه‌ردوولا هاوڕابوون كه پێویسته به‌جددی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه و قه‌یرانه‌كانی ئێستا بكرێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌ی بنرێت.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا د. به‌رهه‌م ته‌ئكیدی كرده‌ووه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد و گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاری گه‌ل رێگای ڕاسته بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی دیموكراسییانه و ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا ھه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كردووه له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و دوزخورماتوو به ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م پێكھاته‌كانی و پێكه‌وه ژیان تێدا.
PM:11:21:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2386
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت