هاوپه‌یمانی كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی ده‌به‌ستێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سبه‌ینێ 10-1-2018 هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی ده‌به‌ستێت و یه‌ك رۆژیش ده‌خایه‌نێت.
د.رێبوار كه‌ریم مه‌حمود، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، سبه‌ینێ له شاری سلێمانی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دامه‌زراندنیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه كاتێك مۆڵه‌ت وه‌رده‌گیرێت ده‌بێت وه‌كو پێداویستییه‌كی مۆڵه‌ته‌كه كۆنگره‌ی دامه‌زراندن ببه‌ستن.
هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح جێگری پێشووی سكرتێری گشتی یه‌كێتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی ساڵی رابردوو به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی حزبه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام تائێستا نامه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كراوه.
هاوپه‌یمانی مانگی رابردوو به فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق مۆڵه‌تی وه‌رگرت.
PM:09:42:09/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3294
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت