بۆچونی سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی لەسەر قه‌واره‌كه‌ی د.به‌رهه‌م
بەرهەم ساڵح
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان هیواداره قه‌واره‌كه‌ی د.به‌رهه‌م له‌م كاته‌دا زیان به پڕۆسه‌ی ریفراندۆم نه‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت "پێمان باشبوو كاك به‌رهه‌م ئێَستا له‌ناو پڕۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بێت بۆ كوردستان قازانجی زیاتر بوو له‌و قه‌واره‌یه‌ی كه ئێستا رایده‌گه‌یه‌نێت".
فازیڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "هه‌رچه‌نده قه‌واره‌كه‌ی كاك به‌رهه‌م په‌یوه‌ندی به‌دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هه‌موومان ئاگاداری مانگرتن و خۆكشانه‌وه‌ی كاك د.بهرههمین له كاركردن له ریزه‌كانی یه‌كێتی، به‌ڵام راگه‌یاندنی قه‌واره‌كه‌ی له‌م كاته‌دا هیوادارین زیان به پڕۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یه‌نێت".
ناوبراو وتیشی "هه‌رچه‌نده پێمان باشبوو كاك به‌رهه‌م ئێَستا له‌ناو پڕۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بێت بۆ كوردستان قازانجی زیاتر بوو له‌و قه‌واره‌یه‌ی كه ئێستا رایده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ترسیان نییه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت، قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌نگی لایه‌نگرانی پارتی بۆ خۆی ببات، به‌شاره‌تی وتی "نه‌خێر، پێمانوانییه هیچ هێزێك بتوانێت ده‌نگی پارتی بۆ خۆی ببات، چونكه ئه‌وه موماره‌سه‌یه‌كی زۆر كراوه و خه‌ڵكێكی زۆریش له‌و بواره‌دا خۆی تاقیكردۆته‌وه".
دوێنێَ كه‌ریم به‌حری نوێنه‌ری یاسایی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی نوێی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركرد.
د.به‌رهه‌م ساڵح تائێستاش جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتییه، به‌ڵام زیاتر له ساڵێكه به‌هۆی تێبینییهكانی له‌سه‌ر دۆخی نێوخی حزبه‌كه‌ی، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی نه‌كردووه.
PM:03:13:17/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 10218
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت