كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ستیپێكرد


وێستگه‌ نیوز – كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی‌ داخراو ده‌ستیپێكرد.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ وێستگه‌ نیوز سه‌عات 2:30 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ هۆتێل های كریست له‌ شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بۆ هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری داخراوه‌ و ته‌نانه‌ت بردنه‌ژووره‌وه‌ی مۆبایل بۆ ناو هۆڵه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئه‌ندامانی‌ كۆنگره‌كه‌ش تێكه‌ڵه‌ له‌ گه‌نج و مامناوه‌ند و به‌ته‌مه‌ن و پێشنیازیش كراوه‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی له‌ هه‌ولێر بێت و بڕیاریشه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت.

رۆژی 16ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانیبۆ  دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح-ه‌وه‌ له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان تۆماركرا و 27ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وه‌رگرت.


PM:03:28:10/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو