به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژێردرا
وێستگه نیوز –
له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، به‌رهه‌م ساڵح به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
سه‌عات 2:30 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له هۆتێل های كریست له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد.
ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگ و به 627 ده‌نگ به‌رهه‌م ساڵح-یان وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژارد
رۆژی 16ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح-ه‌وه له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان تۆماركرا و 27ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو مۆڵه‌تی فه‌رمی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وه‌رگرت.
PM:05:03:10/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4002
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت