وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ ملیاران دۆلاریان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق ته‌رخانكرد


وێستگه‌ نیوز ـ
لە کۆتا رۆژی کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عیراق له‌ كوه‌یت، مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، تەرخانکردنی پێنج ملیار دۆلاری راگەیاند، کە بە شێوەی قەرز و پرۆژەی وەبەرهێنان دەبێت.


هەروەها عەرەبستانی سعودیە رایگەیاند، بە بەهای ملیارێک دۆلار پرۆژەی وەبەرهێنان لە عیراق دەکات، 500 ملیۆن دۆلاریش وەک پاڵپشتیکردنی هەناردەی عیراق تەرخاندەکات.

بەهەمانشێوە میرنشینی قەتەر ملیارێک دۆلاری لە شێوەی پرۆژەی وەبەرهێنان و قەرز دایە عیراق.

میرنشینە یەکگرتووەکانی ئیماراتیش بەڵێنی تەرخانکردنی 500 ملیۆن دۆلاری دا.

پێشتریش میری کوەیت رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی دوو ملیار دۆلار، بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخاندەکات، کە ملیارێکی بە شێوەی قەرز دەبێت.

هــ. ر


PM:01:57:14/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو