حكومه‌تی عێراق رێكاره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ده‌ستپێكرد
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی عێراق له رێی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه رێكاره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ده‌ستپێكرد و به نووسراوێك داوای داهاتی دوو مانگی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه په‌رله‌مانتاران بڵاویان كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له 2024/4/8 نووسراوی ژماره 9570ی ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له 1ی كانوونی دووه‌می 2024 تا 2024/5/28 ده‌كات و بڕه‌كه‌ی به 905 ملیار و 246 ملیۆن و 194 هه‌زار و 259 دیاریكردووه.
دارایی عێراق داواكاره حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه پاره‌یه بخاته‌سه‌ر هه‌ژماری ژماره 70018 له بانكی ناوه‌ندی عێراق.
له نووسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاندووه كه ئه‌م داواكارییه به‌پشتبه‌ستن به ماده‌ی 12ی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵییه كه هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به راده‌ستكردنی داهاته نا نه‌وتییه‌كان به گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پاڵپشت به بڕیاری دادگای فیدراڵی داوای داهاتی ناوخۆی مانگی یه‌ك و دوو ده‌كات كه 905 ملیار دیناره، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و داهاته كه مه‌رجی به‌رده‌وامی موچه‌یه بیخاته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هیچ به‌هانه‌یه‌ك نه‌هێنرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و داهاته تاكو گرفت دروست نه‌بێت".
لای خۆیه‌وه عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "بەرپرسانی هەرێم دەڵێن: لەبەردەستمان نییە! هیوادارین ئەمە نەبێتە گرفت بۆ خەڵکی کوردستان".
PM:04:48:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت