سبه‌ینێ نێچیرڤان بارزانی، سەردانی ئێران دەکات چاوی بە خامنه‌یی ده‌كه‌وێت
وێستگه نیوزـ
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سبەینێ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک دەگاتە ئێران.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه ئێرانیییهكه، بڕیارە لەو سه‌ردانه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاوی بە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی ئێران بكه‌وێت.
به‌پێی كهنالًی رووداو-یش، نێچیرڤان بارزانی مەبەستیێتی، پەیوەندیی نێوان هەولێر و تاران توندوتۆڵ و باشتر بکات.
ئەم سەردانەی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ تاران، دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو سەردانێکی بەغدا-ی كرد چەند رۆژێك له‌وێ مایه‌وه.
PM:10:45:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت