حەیدەر عەبادی: كار دەكەن لەسەر بونیادنانی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ كۆماری چیك

‌حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بوهسلاڤ سوبوتكا هاوتا چیكییەكەی

وێستگە نیوز-

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەئكید دەكاتەوە، كەوا عێراق كار دەكات لەپێناو بونیادنانی پەیوەندی پتو لەگەڵ كۆماری چیك و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە لەسەرجەم بوارەكاندا.

ئەم وتانەی حەیدەر عەبادی لەمیانەی پرێس كۆنفڕانسێكی هاوبەشدا دێت، كە لەگەڵ بوهسلاڤ سوبوتكا هاوتا چیكییەكەی ئەنجامیداو تیایدا بەگەرمی بەخێرهاتنی وەفدە چیكییەكەی كرد بۆ عێراق، هاوكات عەبادی ئاماژەی بەوەشدا" سوپاسی حكومەتی چیك دەكەین كە لە جەنگی عێراق لەدژی تیرۆردا رۆڵێكی كاریگەریان هەبووە لە هەموو بوارەكانی وەك مرۆیی و پزیشكی و مەشق و راهێنانی سەربازی و مەشقی فڕۆكەوانیدا، عەبادی رونیشیكردەوە" كەوا چەند رێككەوتنێكیان ئەنجامداوە لەگەڵ حكومەتی چیك بەتایبەت لە دابینكردنی كەلوپەلی سەربازی و كەرتەكانی تردا.

هەر لەمیانەی پرێس كۆنفڕانسە هاوبەشەكەدا، سوپاسی هێزە چەكدارەكانی عێراقی كرد لە جەنگی رووبەڕوبوونەوەی داعشدا، ئاماژەشیدا بەو سەركەوتن و دەستكەوتە گرنگانەی بەهۆی هەماهەنگی گەورە لەنێوان هێزە ئەمنییەكاندا هەبووە، وتیشی هەموو هێزەكان لەژێر یەك چەتری دەوڵەتدا فەرمان وەردەگرن كە سەركردایەتی عێراقی یەكگرتووە.

هاوكات لای خۆیشیەوە سەرۆك وەزیرانی چیك، پیرۆزبایی سەركەوتنە گرنگەكانی كرد لە گەلانی عێراق لەبەرامبەر وەدەرنانی تیرۆر لە خاكی وڵاتەكەیان، تەئكیدیشیكردەوە" ئەوان بەردەوام پاڵپشتی عێراق دەكەن لە رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە هەموو بوارەكاندا.

سەرۆك وەزیرانی چیك راشیگەیاند" وڵاتەكەی خوازیارە پەیوەندییەكانیان لەبواری ئابووریش لەگەڵ عێراق پەرەپێبدەن و لەبواری نەوتدا زانیاری پێشكەش بكەن بە حكومەتی بەغدا، روونیشیكردەوە" وڵاتەكەی 4 ملیۆن دۆلاری لەبواری مرۆییی پێشكەشی عێراق كردووە، وە بەنیازیشن 3 ملیۆن دۆلاری تریش بدەنە حكومەتی عێراق لەداهاتوودا.


PM:03:10:27/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1774 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو