بەریتانیا 44 راوێژکاری سەربازی دیکە بۆ عێراق دەنێرێت


وێستگە نیوز-

ڕۆژنامەی ئیندپێندەنتی بەریتانی بڵاويکردوەتەوە، مایکڵ فاڵۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی 44 راوێژکاری سەربازی دیکە بۆ عێراق دەنێرێت کە سەر بەهێزی ئەندازیاری شانشینن، و بڕیارە لە بنکەی ئاسمانی ئەلئەسەد لە پارێزگای ئەنبار جێگیربکرێن.

فاڵۆن ئاماژەی بەوەشکرد، بەریتانیا بەشداری زیاتری شەڕی دژ بە داعش دەکات و لە نێو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا ڕۆڵی سەرەکی دەبێت.

هەروەها وتیشی داعش لە شکستدایە، هێزە عێراقیەکانیش بە پشتیوانی هاوپەیمانان توانیویانە لەسەدا 70ى ناوچەکانی ژێر دەستی داعش کۆنتڕۆڵبکەنەوە.

ناردنی ئەو راوێژکارە سەربازیانە لەکاتێکدایە  بەریتانیا 600 راوێژکاری سەربازی لە عێراق هەیە.


PM:03:23:02/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو