پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستگیركرا

‌جەواد شەهیلی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق

وێستگە نیوز-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق كە تۆمەتبارە بە لەزیندان دەركردنی بەڕێوەبەرێكی حوكمدراو، ڕاگەیاند، كە لەلایەن حزبەكەیەوە ڕادەستی دادگا كراوە.

عەمید سەعد مەعەن وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەراگەیاندراوێكدا ‌بڵاویكردەوە، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر جەواد شەهیلی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە دەستگیركرا.

مەعەن دەشڵێت، ئێستا ئەو بەپێی مادەی 268ی یاسای سزكانی عێراق، لەیەكێك لە بنكەكانی پۆلیس راگیراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، كە لە لایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقەوە، فەرمانی گرتن بۆ ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراقە دەركراوە، كە دۆسیەكەی پەیوەندی بە هەڵاتنی بەڕیوەبەرێكی گشتیی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ بەناوی (عیسام جەعفەر علێوی)وە هەیە.

پێشتر نووسینگەی قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق، بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازییان لەشاندێكی ڕەوتی سەدر كردووەو لەگەڵ خۆیاندا (جواد شوهێلی)یان ڕادەستی پۆلیس كردووە.


PM:02:45:07/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2369 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو