ئیمزا بۆ لابردنی فواد مەعسوم کۆدەکرێتەوە

‌زانا ڕۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

وێستگە نیوز-

زانا ڕۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی یاسا ئیمزا کۆدەکاتەوە بۆ لەسەرکار لابردنی سەرۆک کۆماری عێراق، بەڵام بەپیی یاسا کاری پێناکرێت.
 
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا کە مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، ئیمزایان کۆکردەوە بۆ لابردنی فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق.
 
زانا ڕۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: "لەلایەن دەوڵەتی یاساوە دەستکراوە بە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لەسەرکار لابردنی سەرۆک کۆماری عێراق، فواد مەعسوم.

زانا ڕۆستایی وتیشی: هەتا ئێستا نازانم چەند ئیمزا کۆکراوەتەوە، بەڵام هیچ کارێک بەو ئیمزایانە ناکرێت، چونکە بەپێی یاسا ناتوانن سەرۆک کۆمار لاببەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەكۆی دەنگ متمانەی لە نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك سەندەوەو ئەو بڕیارەش هەڵایەكی گەورەی بەدوای خۆیدا دروستكرد.


PM:04:19:14/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 3776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو