سلێمانی.. رووداوێكی هاتوچۆ ژماره‌یه‌ك برینداری لێكهوتهوه
وێستگه نیوزـ
له‌نزیك بازگه‌ی دوكان-سلێمانی رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و بارهەڵگرێک خۆی با 15 ئۆتۆمبیل‌دا کێشا، سەرەتا باس لەوەکرا کە 10 كه‌س برینداربوون و دواتر ژمارەی بریندارەکان گەیشتە 15 کەس.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له نزیك بازگه‌ی دوكان-سلێمانی كۆنترۆڵی لهدهستدوهو خۆی به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی دیكه‌دا كێشاوه، سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرا-ی سلێمانیش ئاشكرایكرد: به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی رووداوكه، تائێستا 10 كه‌س برینداربوون.
دواتریش زانیارییه‌كان ئه‌وه‌یان پشتڕاست كرده‌وه كه لە ڕووداوەکەدا 15 کەس بریندارن و کەس گیانی لەدەست نەداوە، دوایین زانیاریش باسی لەوە کردوە کە ژمارەی بریندارەکان بۆ 18 کەس زیادی کردوە.
به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، رائیدی هاتوچۆ ورده‌كاریی ڕووداوەکەی باس كردوه كه ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر له جۆری فلات كه کۆنتێنەری لەسەر بووە، لە سلێمانیەوە بە ئاڕاستەی دوکان ڕۆیشتوەو پێش بازگەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوه‌و خۆی كێشاوه بە دوو ئۆتۆمبێلدا، پاشان بە ئاڕاستەی بازگەکە رۆیشتەوەو لەناو بازگەکە خۆی كێشاوه بە 13 ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه كه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه بەڕەگەز عەرەبە و خڵکی بەغدایە، تیمەکانی هاتوچۆ و تەندروستی و هێزە ئەمنیەکانیش چونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
AM:11:34:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت