دەمیرتاش دادگایی دەكرێت


وێستگە نیوز -

بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە 17ی‌ كانوونی دووه‌می 2018، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان، (ھەدەپە) لە ئەنقەرە دادگایی بكرێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەۆركی زیندانیكراوی ھەدەپە، لەسەر دوو دۆسیە لەبەردەم دادگا ئامادەبێت و گوتەی لێوەردەگیرێت، دۆسیەی یەكەمیان لەسەر ھەڵبژاردنەكانی 2015 دەبێت، كە دەگوترێت، بێڕێزیی بەرامبەر وەزیری ناوخۆی توركیا كردووە. لە دۆسیەی دووەمیشدا بە سووكایەتیكردن بە دەوڵەت و حكومەتی توركیا تۆمەتبار دەكرێت.

رۆژی 12/1/2018، مانگە بۆ یەكەمجار دوای دەستگیركردنی، دەمیرتاش لە ئیستانبۆڵ چووە بەردەم دادگا.

له‌ 4/11/2016، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداخ، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) له‌گه‌ڵ 11‌ په‌رله‌مانتاری دیكەی پارتەكەیان‌ به‌ تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ده‌ستگیركران.


AM:10:43:17/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 2796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو