یەکەم کتێبی دەمیرتاش لە زیندانەوە بڵاودەکرێتەوە
وێستگە نیوز-
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، یەکەم کتێبی چیرۆکی بەناوی سەحەر لە زینداندا نووسیوە.
وابڕیارە ئەو کتێبە 16ی ئەیلول لەلایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی دیپنۆت بڵاوبکرێتەوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش پێشتریش لە زینداندا وێنەی کێشابووەوە و شعری نووسیبوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا دوو شعری دەمیرتاش لەلایەن هونەرمەند جەودەت باغجا و ئایفەر دوزداش-ەوە کرا بە گۆرانی.
جێگای ئاماژەیە، کە دەمیرتاش پێش دەستپێکردنی ژیانی سیاسی هونەرمەندبووەو ژەنیاری ساز بووە.
دەمیرتاش پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە لە زینداندا بەردەوام دەبێت لە تێکۆشانەکەی و ڕێگانادات فاشیزم وابزانێت توانیویەتی بە دیلی بگرێت.
PM:05:35:07/09/2017
ئهم بابهته 1612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت