له‌ چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان كرا


وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال

 ئه‌مشه‌و بۆ ماوه‌ی‌ كاتژمێر و نیوێك له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ بۆ داواكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و باشكردنی‌ گوزه‌رانیان خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا، قایمقامیش ده‌ڵێت، پشتگیری داواكانیان ده‌كات و بۆ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌.  

ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قایمقامی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان داوای‌ خۆپیشاندانیان كردووه‌ بۆ چاككردنی‌ كاره‌با و و سوومه‌ته‌مه‌نی‌ و باشكردنی‌ گوزه‌رانیان و ئه‌منیه‌ت و ئاسایشه‌. 

وتیشی: "كه‌ زانیم داواكانیان ره‌وایه‌ مۆڵه‌تم پێدان و داوام لێكردن پشێوی‌ دروست نه‌كه‌ن، پاشان نوێنه‌ری‌ قایمقام و پۆلیس و ئاسایش چوون و داواكانیان وه‌رگرتن، ئێمه‌ش سبه‌ینێ داواكانیان بۆ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پشتگیری‌ داواكانیشیان ده‌كه‌ین". 

ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان ئاشكرایكرد، كاتژمێر 6.30 خوله‌ك خۆپیشاندان ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و 8ی‌ شه‌و كۆتایی‌ هاتووه‌.


PM:08:41:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو