به‌رپرسێكی زانایان بۆ مامۆستایانی ئایینی: وریای خۆتان بن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر مامۆستایه‌كی ئاینی ده‌كات له چه‌مچه‌ماڵ و هۆشداریش ده‌داته مامۆستایانی ئاینی كه وریای خۆیان بن.
شێخ وه‌هاب سه‌نگاوی، به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی كه ئه‌مڕۆ هێرشكرایه سه‌ری، به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست و به‌پیشه‌ی قورئانخوێن و بانگبێژ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دامه‌زراوه، واته ئیمام و خه‌تیب نییه و ئه‌ندامی زانایانیش نییه، به‌ڵام ده‌كرێت وه‌زاره‌ت هه‌ندێك رێوشوێن به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه بگرێته‌به‌ر.
وتیشی "داكۆكی له‌و مامۆستا ئاینییه ده‌كه‌ین و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ش ده‌كه‌ین كه كرایه سه‌ری و كارێكی نه‌شیاوه، چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نه ئه‌منییه‌كانین، داواكارین ئه‌و رووداوانه دووباره نه‌بنه‌وه و داواكارین له مامۆستایانی ئاینیش وریای خۆیان بن".
دوای نوێژی جه‌ژنی قوربان، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به دوو ئۆتۆمبێله‌وه هێرشیان كرده‌سه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی له چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ستێكیان شكاند.
محه‌مه‌د حامید، مامۆستای ئایینی به ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هەینی 1ی ئەیلولی 2017، دوای نوێژی جه‌ژنی قوربان له مزگه‌وت چووه‌ته ده‌ره‌وه و چه‌ند چه‌كدارێك له دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بێ ئێم ده‌بلیو و جێبه‌وه هاتوون بۆی لێیان داوه.
ئه‌و مامۆستا ئایینیه كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆتۆمبێله‌كان جامڕه‌ش و چه‌كداره‌كانیش كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌مامكداربوون و به‌هۆی لێدانه‌كه‌شه‌وه ده‌ستێكی شكاوه.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له سنوری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دووجار هێرشکرایەسه‌ر مامۆستای ئایینی، پێشتریش هێرشكرایه سه‌ر مه‌لا سامان سه‌نگاوی و بریندار كرا.
PM:03:52:01/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت