له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه له هه‌ولێر سازیكرد، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی: دادگای فیدڕاڵی زۆر به‌خێرایی بریاری له‌باره‌ی كاری كۆمسیۆن دا، به‌ڵام ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه وه‌ك یه‌كێتی رێز له بریاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌گرن و ئه‌گه‌ر وه‌ك ناوبراو وتی: "رازی نه‌بووین تانه‌ی لێ ده‌ده‌ین".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتیش، سه‌عدی پیره وتی: یه‌كێتی سكاڵای تۆمار كردوه‌و تانه‌ی له بریاری راگرتنی كاره‌كانی كۆمسیۆن داوه، به‌پێویستیشی زانی كه دادگای فیدڕاڵی بیر له‌و هه‌موو خه‌رجییه‌ی كۆمسیۆن بكاته‌وه ئینجا بریاری راگرتنی كاره‌كانی بدایه.
بۆ ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی: دواخستنی هه‌ڵبژاردن پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز ده‌كات.
وته‌كانی سه‌عدی پیره دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م رێككاره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگیران، وتیشی: له‌دوای بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بریاری راگرتنی كاره‌كانی به‌شێوه‌كی كاتی دا تا كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵای تۆماركراو له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راشیگه‌یاند: تائێستا دیار نییە كه سکاڵاکە یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌و رێکارەکانی کۆمیسیۆن دەستپێده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به تانه‌دانیش له بریاره‌كه، ناوبراو وتی: ده‌كرێت بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران بە راگرتنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە دەستەی دادوەری تانەی لێبدرێت.
راگرتنی كاره‌كانی كۆمسیۆنی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی دووشه‌ممه، 6ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە رێگەی بریکارەکەیەوە، سکاڵایەکی لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له دادگای فیدڕاڵیی عێراق تۆمارکرد و دوو خاڵی تێدا باس كردبوو، یەکێکیان رێکارەکانی دابەشکردنی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئەوەی دیکەش نەهێشتنی کورسیی پێکهاتەکان بوو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له دادگای فیدڕاڵی كردبوو ئەو دابەشکارییەی کۆمیسیۆن کردویەتی بە نادەستووری بزانێت و رێکارەکانی کۆمیسیۆن تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگیرێن.
هه‌ر رۆژێك دوای سكاڵاكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و له رۆژی سێشەممەش 7ی ئایاری 2024 دادگای فیدراڵی داوای راگرتنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەمی مادەی 2ی سیستمی دووی تۆمارکردنی كاندیده‌كان و پەسندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ی ساڵی 2024ی دا.
دادگاكه داوای لە کۆمیسیۆن كرد تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێبەجێکردنی ئەو بڕگەیە رابگرێت، به‌ڵام دادگاکە باسی کورسیی پێکهاتەکانی کۆتای نەکردووە (11 کورسی بوو)، کە بەپێی بڕیارێکی پێشتری دادگاکە لابرابوو، له‌كاتێكدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سکاڵاکەیدا داوایکردبوو ئه‌و كورسییانه بگەڕێندرێنەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی 22ی شوباتی 2024 دادگەی باڵای فیدراڵی 11 کورسی کۆتای پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە کە پێنج کورسی بۆ کریستیان و پێنج کورسیی بۆ کۆتای تورکمان و یەک کورسیش بۆ کۆتای ئەرمەن بوو.