تاقیگهیهكی زانكۆی چهرموو ئاگری گرت و زیانی یهك ملیۆن دۆلاری بهركهوت
دیمەنێک لە روداوەکە
وێستگه نیوزـ
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە له تاقیگهیهكی كۆلێژێكی زانكۆی چهرموو له قهزای چهمچهماڵ، زیانی زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار بەر ئهو زانكۆیه کەوتووە و تەواوی تاقیگەکانی کۆلێژهكه سوتاون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2017، ئاگر لە بینای تاقیگەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی چەرموو کەوتەوە و قایمقامیەتی چەمچەماڵیش لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت "بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆر بەر زانکۆی چەرموو کەوت".
هاوكات سەرۆکی زانکۆی چهرموو رایگهیاند زیانەکان زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارن، چونکە تەنها بیناکە 850 هەزار دۆلاری تێچووە و ئامێرەکانیش کە زۆربەیان لە ئەوروپاوە هێنرابوون بەتەواوەتی سوتاون ".
له راگهیهندراوهكه ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە دوای ئاگرکەوتنەوەکە رەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ سەرپەرشتی دەزگا ئەمنی و فریاگوزارییەکانی کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکە و بنکەکانی ئاگرکوژێنەوەی چەمچەماڵ و تەکیە و بازیان و شۆرش و وێستگەی کارەبای غازی سلێمانی بەشداربوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا.
زانکۆی چەرموو ساڵی 2014 لە قەزای چەمچەماڵ دامەزراوە و بریارە بۆ ئەم ساڵی خوێندن تەواوی وانەکان لەم زانکۆیە بە زمانی ئینگلیزی بخوێنرێت.
ر.ع
PM:03:30:01/10/2017
ئهم بابهته 1928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت