چه‌مچه‌ماڵ..لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی قایمقام و كه‌سایه‌تییه‌كانی شاره‌كه و چالاكوانه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه و به‌دواداچوونی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان پێكهێنرا و سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌كه‌ن.
حاكم ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بۆ باسكردنی كه‌موكوڕییه‌كانی شاره‌كه‌یان، پێشتر له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی و مامۆستایانی زانكۆ و لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌نجان كۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ پیاوماقوڵان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یان كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه خۆپیشاندانه‌كان داوای ره‌وان، بۆیه پێویسته رێكاره‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بێت، لیژنه‌یه‌كیش سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات تا هیچ كه‌سێك به‌هۆی به‌رنامه‌ی سیاسییه‌وه پشێوی له شاره‌كه دروست نه‌كات و گه‌نج بخه‌نه سه‌ر شه‌قام و باره‌گای حزب و فه‌رمانگه‌كان بسووتێنرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند ده‌نگێك.
حاكم ره‌مه‌ك روونیكرده‌وه هه‌موان كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر پاراستنی چه‌مچه‌ماڵ و خه‌ڵكه‌كه‌ی و لیژنه‌یه‌كیش به سه‌رۆكایه‌تی قایمقام و كه‌سایه‌تی و چالاكوانه‌كان بۆ به‌دواداچوونی هه‌موو پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با دروست ده‌كرێت.
قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
PM:09:17:23/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت