به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ..له‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو تانكه‌ری سوته‌مه‌نی ئاگریان گرت


وێستگه‌ نیوزـ

دوو تانکەری پرلە سوتەمەنی لەدەروازەی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و لە نزیک چێشتخانەی سیروان گڕیان گرت و سوتان، بەڵام جگەلە زیانی مادی زیانی گیانی نەبوو.

لەسەر ڕێگەی نێوان سلێمانی – کەرکوک و لە نزیک قەزای چەمچەماڵ دوو تانکەر سوتان و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ناوچەکەش هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگه‌ره‌كه‌یان داوه‌.

ئەو دوو تانکەرەی سوتاون یەکێکیان بەنزین و ئەوەی دیکەشیان غازی تێدابووە، تیمەکانی تەندروستی و بەرگریی شارستانی چەمچه‌ماڵیش چوونەتە شوێنی روداوەکە و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنیه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه‌، تائێستاش دەزگا فەرمییەکانی سنورەکە زیانەکانی روداوەکەیان بە فەرمی رانەگەیاندووە.

لە ماوەی ڕابردووشداچەندین حاڵەتی سوتانی تانکەرەکانی سوتەمەنی رویانداوە و زیانی گیانی و مادییان لێکەوتووەتەوە.






PM:02:24:19/09/2017












ئه‌م بابه‌ته 3456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو